پەنجەمۆر - سیامەند بەننا – پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و باڵیۆزی پێشووی عێراق لە هۆڵەندا – بەشی یەکەم

29 June 2023
پەنجەمۆر - سیامەند بەننا – پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و باڵیۆزی پێشووی عێراق لە هۆڵەندا – بەشی یەکەم

سیامەند بەننا لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایک بووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە ناودارەکی شاری کۆیە، سەمەد بەننای باوکی لەسەراتی دامەزراندنی حزیبی شیوغی عێراقییەوە کاری سیاسی کردووە، پاشان لە دامەزرانی حیزبی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی 1946 دەوری هەبووە. بەهۆی نەفی کردنی سەمەد بەننا و زیندانی کردنی، منداڵەکانیشی ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ بەغدا. سیامەند بەننا لە بەغدا چۆتە قوتابخانە و پاشان پەیوەندی بە پارتییەوە دەکات و لەسەرەتای شەسەتکاندا دەچێتە لەندەن بۆ خوێندن و دەبێت بە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، چەندین جار سەردانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە. لەدوای ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندی بە قیادەی موقەتەوە دەکات، بەرپرسیارێتی جۆوراو جۆر وەردەگرێت.
لە دوای راپەڕین و رووخانی رژێمی عێراق دەبێت بە سەفیری عێراق لە هۆڵەندا. 
دوای چەند ساڵێک  خانەنشین دەکرێت، ئێستا لە لەندەن دەژی و بەردەوام پەیوەندی بە سەرکردایەتی پارتییەوە هەیە. 
لە بەشی یەکەمی ئەم بەرنامەیەدا باسی چەندین بابەتی گرنگی مێژوویی دەکات بەتایبەتی دامەزراندنی حیزبی شیوعی و دەوریی جووەکانی عێراق لەو حیزبەدا. بۆچی هەوڵی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان سەری نەگرت؟ کێ وەسێتننامەی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی نووسیوەتەوە؟ 
سیامەندۆڤی کورد کێیە و دەوری لە سوپای سۆڤەیەتدا؟
ڕۆڵی سەرکۆنسوڵگەری ئەمریکا ویلیام ئیگڵتن لە کەرکووک و دەرکردنی گۆڤاری پەیام بە زمانی کوردی؟
بۆچی ژەنراڵ بارزانی سەردانی شاری کیڤی کردووە لە ساڵی 1956؟
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژووی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.

بەشی یەکەمی لە 13/7/2023 لە تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکرایەوە.

پەنجەمۆر هەموو شەوانی پێنجشەممە، کاژێر 22:00 بەکاتی هەولێر.